دیداری یه‌كێتی چییه؟
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له بنه‌ڕه‌تدا پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵه رۆشنبیرێكی سیاسیی گه‌له‌كه‌مان بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی واقعی پڕ نائومێدیی كوردستان دوای ساڵی ١٩٧٥. ئه‌وكات سیاسه‌تمه‌داره رۆشبیرهكانمان به دیدێكی نوێ و سه‌رده‌میانه وه‌ڵامی كێشه و پرسیاره‌كانی ئه‌وسای كۆمه‌ڵگای كوردستانیان دایه‌وه، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه بووه هۆی به‌رپاكردنی .شۆڕش و سه‌ره‌نجام راپه‌ڕین و گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌مان به‌ئازادی ورزگاربوون له ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به‌عس
به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی نیو سه‌ده له به‌رپاكردنی شۆڕش و هه‌وه‌ها زیاتر له ٣٠ ساڵ به‌سه‌ر به‌رپاكردنی راپه‌ڕین، كۆمه‌ڵگای كوردستان گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه، له ئێستادا قۆناخی نوێی سیاسی-كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بووه كه پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی نوێ و پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نوێ هه‌یه. هه‌ر قۆناخێكی سیاسی جیاوازیش پرسیاری نوێ و داخوازی جیاواز دێنێته كایه‌وه، بۆیه پێویسته به‌پێی قۆناغه‌كان وه‌ڵامی یهكێتییانهمان بۆ ئه‌رك و هه‌لومه‌رج و پرسیاره نوێكان گه‌ڵاڵه بكه‌ین.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، له گۆشه‌نیگای هه‌ستكردنی قوڵمان به ئه‌ركی نوێی مێژوویی و به‌رده‌وامی یه‌كێتی، به پێویستمان زانی بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی دید و سیاسه‌ت و وه‌ڵامی نوێی یه‌كێتییانه بۆ پرس و كێشه نوێكان و ئه‌و پرسیارانه‌ی كه رۆژانه ڕووبه‌ڕووی كادیرانمان ده‌بنه‌وه، گفتوگۆیه‌كی فراوانی هه‌ڤاڵانه ده‌ستپێبكه‌ین كه تیایدا سێكته‌ره جیاوازه‌كانی كۆڕی تێكۆشان و بونیادنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێستای كوردستان بخه‌ینه به‌ر باس و توێژینه‌وه، كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی له دیدارێكی چه‌ند رۆژی‌دا هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی دید و سیاسه‌ت و پڕۆژه‌كانی یه‌كێتی بۆ گه‌شه‌پێدانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری كۆمه‌ڵگای كوردستان و عێڕاق ده‌ستنیشان بكه‌ین.
ئه‌م دیداره بانگه‌وازێكی هه‌ڤاڵانه و نیشتمانییانه‌یه بۆ تاوتوێكردن و خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ واقعی ئێستای یه‌كێتی، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گوتاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدانی دنیابینیهكهی، هەتا بتوانین به دیدگایه‌كی نوێوه په‌ره به ئه‌ركی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و خاكی كوردستان بده‌ین.
له‌م چواچێوه‌یه‌دا( دیداری یه‌كێتی) ده‌یه‌وێ چه‌ندین ته‌وه‌ری جێی بایه‌خی ئێستا و ئایندهی حیزبه‌كه‌مان، پێداویستی و كێشه و پێشهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و ئه‌زمونی سیاسیی گه‌له‌كه‌مان تاوتوێ بكات، چونكه پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگە و سه‌رده‌م له ئاستی كوردستان و ده‌ره‌وه‌شدا ئه‌م هه‌وڵ و كۆششه تازه‌یه ده‌خوازێت، یه‌كێتیش وه‌ك هه‌میشه گرنگه سه‌رقافڵه و ده‌سپێشخه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م گۆڕانكارییانه بێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین لیژنەی تایبه‌ت به ته‌وه‌ر و پرسه سه‌ره‌كییه پێویستییه‌كان دروست كراوه و له ڕێی سه‌ردان و دیدار‌و كۆبوونه‌وه ڕاوبۆچونی هه‌ڤاڵان و دۆستانی یه‌كێتی وه‌رده‌گیرێ و كۆده‌كرێنه‌وه و رێكده‌خرێنه‌وه، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت و پلان بۆ دیداره گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی، تا هه‌ڤاڵانی به‌شدار له‌م دیداره به گیانێكی به‌رپرسانه و بە ئامانجی ده‌ستنیشانكردنی كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان به‌شداری جددی و كاریگه‌ر بكه‌ن له چاره‌نوسی ئێستا و ئایندهی یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان.