یەکێتی نیشتیمانی و خەمی کۆمەڵگا
یەکێتی لە سەرەتای دروست بون و دامەزراندنی هەوڵ و تێکۆشانی لە پێناو
ئازادی و پێشخستنی کۆمەڵگادا هەمو هەوڵێکی داوە و ڕووبەڕووی هەمو پیلانێکی ناوخۆو دەرەکی بۆتەوە بۆ بەرقەرار کردنی مافە ڕەواکانی گەلەکەی
یەکێتی دیدارێک دەبەستێت دیدارێکی جیاواز
ئەویش چەسپاندنی خەمی کۆمەڵگاو بەرقەرار کردنی داواکاریەکان و دەست خستنە سەر کەمو کوڕیەکان لە ماوەی ۳۰ساڵی ڕابردوودا لە داهاتودا بیکاتە بەرنامەی کاری ڕێکخراوەیی
بەجۆرێک کەوتۆتە خۆی خۆی بەخاوەنی قەزیەی سیاسی و ئابوری و کارگێڕی کوردستان دەزانێت ئەویش لە سەر بنەمای دڵسۆزی بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەی
یەکێتی لەو دیدارەدا دەیسەلمێنێت
گوێگر و خەمخۆری میلەتەکەی خۆیەتی لە پێناو دواڕۆژێکی پرشنگدار بۆ بەڕێوەبردن و خزمەتکردن لە سەرجەم سێکتەرەکانی ژیانی کۆمەڵگادا
لێرەوە بەباشی دەزانم
چۆن لە م کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمی حکومەت
بەگشتی و بەتایبەت
جێگری سەرۆکی حکومەت کاک قوباد و بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بێگەردخان هەمو هەوڵێکیان داوە بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و پەلەوەر
لە دیداری یەکێتیشدا بە گرنگ سەیری ئەوکەرتە بکرێت
بەجۆرێک بکرێتە بنەمای خزمەتکردن و گرنگی پێدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەسازی کشتوکاڵی
چونکە کەرتی کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵ و پەلەوەر کە بە زانستیانە
مامەڵەی لە گەڵ بکرێت دەبێتە پایەکی خۆڕاگری بۆ دەوڵەت و حکومڕانیەکەی
بەجۆرێک لە کاتی تەنگەژەو ئاژاوە وشەڕوقەیرانی دەرەکی بە پێشخستی کەرتی کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵ لە ناوخۆدا خۆڕاگری و هێزی مانەوەت دەبێت،
دیداری یەکیەتی لە قۆناغێکدایە گەیشتۆتە بنبەستی کاری ڕێکخراوەیی چونکە یەکێتی سەرمایەکی زۆری کادیر و دۆست و لایەنگری هەیە دەبێت لەو دیدارەدا گرنگی بە یەک بەیەکی چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا بدرێت
بەجۆرێک دیدار ببێتە مایەی خۆش بەختی بۆ هاونیشتیمانیەکانی لە داهاتوودا
لە گۆشەیەکی تری دیدار بە پێویستی دەزانم
یەکێتی پاداشتی دەڤەری ڕاپەڕین بداتەوە
بەجۆرێک لە ڕێگەی تیمی حکومی هەموهەوڵێک بدات بۆخزمەتکردنی دەڤەری ڕاپەڕین بەگشتی
لە هەمو بوارەکاندا وە بەتایبەت ئەو پڕۆژە ستراتیجانەی لە سنورەکە پەکخراون کە بەتەواو بونیان دەبێتە مایەی شانازی بۆ حزبمان و مایەی خۆشگوزەرانی دەڤەرەکە
کە ئەوحەقەشی بەسەر یەکێتیەوە هەیە چونکە لەو ڕوبارە خوێنەی یەکێتی ڕشتویەتی پشکی شێر بەر دەڤەری ڕاپەڕین دەکەوێت
لە کۆتایدا ئومێدەوارم یدار ببێتە وێستگەیەکی گرنگ
بۆ نوێبونەوەو داڕشتنەوەی سیاسەتی حزبمان
لە سەر جەم سێکتەرەکان
دووبارە سەرکەوتووبێت دیداری خەمخۆری بۆ گەل و نیشتیمان
فریاد عمرجلیل
ئەندامی مەڵبەندی ۲٤ی ڕێکخستن