دیداری یەکێـتی دیـداری نـوێ بـوونەوە.
یەکێـتی نیشتمانی کـوردستان ، لـەسەرەتـای دامـەزراندنییـەوە لەسەر بیر و ڕای کۆمەلـێک سـیاسەتمەدار دامەزراوە، نوێ بـوونەوە و نوێ خوازی هەمیشـە کارنـامەی حـزبەکەی بـووە ، لەگشـت قۆناغەکانی خەباتی سیاسی خاوەن دیدگاییەکی تایبـەت بەخۆی بـووە و بەرنامە وپلانێکی گشتگیری داڕشتووەو هەڵگری پەیامی سەردەمیانە و مۆدێڕنیتە بووە کەلەخزمەت کۆمەڵانی خەڵک دابـێت.
بارودۆخی ئێسـتای سیاسی جیهان بەگشتی و عێراق و کوردسـتان بەتایـبەتی ڕووبەرووی کۆمەلێک گۆڕانکاری وهەڵومەرج و پێشهاتی نوێ بۆتەوە، دیداری یەکێتی بەمۆدێلێکی نوێی سیاسەت کردن ،لەپێویست بوونی ئەم مۆدێلە بۆ واقیعی ئێستای کوردستان هاتۆتە کایەوە،یەکێتی هەمیشە باوەڕی تەواوی بەخۆی بووە لێپرسینەوە و پێداچوونەوە و چاکسازی لە سیاسەتی خۆی بکات کەهەمیشە لەئەرک و بەرپرسیارەتی خۆی لانەداوە و دەروازەیەک بووە بۆ داواکاری و ڕەخنە و بیروڕاو و خزمەتکردنی جەماوەری کوردسـتان.
َئـەو زەنگە خۆشەیەی من لەو دیدارە دەیـبیستم ئەوەیە پەیوەیست نیە بەتەنها بەیەکێتی یاخود لایەنگری یەکێتی بەڵکوو دیداری هەموو خەڵک و چین و توێژەکانی کۆمەڵگاییە، ئەوەی زۆر سەرنجی منی ڕاکێشا لەم دیدارە ، یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی دیداری یەکێتی بوو لەبادینان خەڵک و کادر و جەماوەر بەگڕوتینێکی بەرز و نیشتیمانییانە وپەیامی چارەسەر لەسۆنگەی هەستکردن بەئەرک و بەرپرسیارەتیان بۆ دەربازبوون لەم قۆناغە بەشداریــان کرد.
دانــا لـقـمان بـۆتـانی.
کادری(ی.ن.ک) بادینان.