دیداری یەکێتی ،
دیداری یەکێتی بۆچی؟ ئەم دیدارە کارێکی باشە، ئەگەرخوێندنەوەو توێژینەوەیەکی زانستیانەو نیشتمان بەروەرانە بۆ مێژووی بزوتنەوەو شۆڕشەڕزگاریخوازەکانی گەلی کوردستان و هەلو مەرجی ڕۆژگارە سەختەکانی دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول و هەوڵە هەمەلایەنەکانی تێکۆشەرانی ئەو دەمەی کۆمەڵەو بزوتنەوەی سۆسیالیست و هێڵی گشتی لە چۆنیەتی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکەین و دەوری لایەن و کەسایەتییە دیارەکانی وەکو مام جەلال و هەڤاڵەکانی لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەرو تێکۆشەرانی ناوەوەو دەرەوەی کوردستان لەپێکهێنان و دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەکخۆی هەڵسەنگاندنی بۆبکەین،
وە مەترسییەکانی ئەودەمە کە باڵێ کێشابوو بەسەر کوردو کوردستاندا بەراورد بە مەترسییەکانی ئەم ڕٶژگارەی پاش سي ساڵ لەئەزموونی حیزباتی و حوکمڕانی لەکوردستان بکەین جیاوازی و گۆڕانکاری ئەو تۆ لە نیازو سیاسەتی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان بەرامبەر بە گەلی کورد جوگرافیای کوردستانەوە بەدیناکرێ، بەڵکو بە گوێرەی گوڕانکاریەکانی ئەم دوایانەی ناوچەکەو جیهانەوە شێوازەکەی گۆڕاوە، بۆیە دەبێ بزانین گەلی کورد دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول و کاتەکانی سەرهەڵدانی شۆڕشی نوێ و سەرەتاکانی دامەزراندنی یەکێتی نیشمانی کوردستان لە چی دۆخێکی پڕ لە مەترسیدا بووەو چۆن تێکۆشەرانی ئەو ڕۆژگارانە ڕووبەڕووی ئەو مەترسیە گەورەیە بوونەتەوەو چیان کردووەو ئێمە ئێستا دەبی چی بکەین بەڕاشکاوانە لەخۆمان ببپرسین ئایە ڕۆحیەت و نییەتی ئەوەمان هەیە، یان هیمەتی تێکۆشەران و پێشمەرگەکانی ئەو ڕۆژگارانەمان ماوە، ئەگەر نەمان ماوە بۆ؟ ئەی چۆن و بەچی ڕێگایەک بتواونین ئەوەی کەئەمڕۆ هەمانە و بە بەری ڕەنج و خەبات و ماندو بوونی هەزاران شەهید و تێکۆشەر پێشمەرگەو ماڵ ویرانی و کارەسات و جینوساید و ئەنفال و وێرانکردنی گوندەکانی گوردستان و تاڵانکردنی موڵک و ماڵی خەلکی کوردستانەوە بەدەستمان هێناوە پارێزگاری لێبکەین و بەسەلامەتی بەرەو کەنارێکی ئارامی بەرین، لە سەردەمێکی وەک ئەمڕۆدا کە ڕووداو گۆڕانکارییە گەورەکانی جیهان و ناوچەکەوە سیاسەتی دەوڵەتانی دراوسێی کوردستان ڕاستەوخۆو ناڕاستەو خۆ پەیوەندی و گاریگەریان بەسەر جگرافیای کوردستان و گەلی کوردەوە هەیە، وە شانازی بەوەوە بکەین کە ئێمەی نەوەکانی سەردەمی شۆڕشی نوێ ، وەکو قوتابی مەدرەسەی شۆڕشە نەتەوی ڕزگاریخوازەکانی پێشتری گەلی کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستان لەسەر ڕێبازی تێکۆشەران و ڕابەرانی ئەو شۆڕشانە درێژەمان بەخەبات و تێکۆشان داوەو کاروانەکەمان گەیاندووەتە ئەم قۆناغە و بووتە جێگای دڵخۆشیی و ئەمەلی گەلەکەمان، وە چۆن و بەچی شێوازێک لە هەوڵی نەیارەکانی گەلی کوردی بپارێزین کە بەدرێژای مێژوو هەوڵی سڕینەوەی نەتەوەی کوردیان داوە، بێگومان بۆ ئەمە پێویستە هەڵسەنگاند بۆ قۆناغەکانی ڕابوردو بکەین و
هەموو ئەزمونەکانی ساڵانی ڕابووردو بکەینە نەخشەیەکی زانستی و نیشتمانی بۆئێستاو داهاتووی گەلەکەمان، بەسوود وەرگرتن لەبارودۆخی سەردەمەکان و سیاسەتی دەوڵەتانی داگیرکەری کورستان بەرامبەر بەکورد بەتایبەتی دوای نسکۆی ساڵی ١٩٧٥
، ئەو ڕۆژگارەی کە گەلی کورد کەوتبووە بەشاڵاوی دوژمنێکی لوتبەرزی سەرکەوتووی پەیمان نامەی شومی جەزائر لەنێوان هەروو دەوڵەتی داگیرگەری کوردستان (عیراق و ئیرانی )سەردەمی پاشایەتی، بۆ لەناو بردنی شۆڕشی ئەیلول بەئاگاداری ئەمریکاو بەبەرچاوی جیهانەوە، دەرگای پەیوندی دەرەوە بەڕووی کوردا داخرا تاسەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی نوێ و ساڵانێکی دواتریش، شۆڕش تەنها پشتی بە کۆمەکی ڕێکخستەنهێنییەکانی ناوشارەکان و دایشتوانی گوندەکان و کۆمەڵی ڕێخراوی مرۆڤ دۆستی وڵاتان بەستبوو، بەڵام بیروباوەرو دڵسۆزی و ڕاستگۆی و ڕۆحیەتی مقاوەمەو تێکۆشان ڕۆژبەڕۆژ لەبرەو پەرسەندندا بوو، شۆڕشی ئیسلامی گەلانی ئیران و ڕوخاندنی شای ئیران و دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئیران وەرچەرخانێکی گەوەرە بووە لەناچەکەو پاڵپشتییەکی گەورە بوو بۆ گەلی کوردستانی باشورو ئۆ پۆزیسۆنی عیراق،
بەڵام ئەمڕۆ لەبەر چەندین هۆکارو بەرژەوەندی جیاوازی دەوڵەتان و گۆڕانکارییەگەورەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بارودۆخی دەوڵاتانی هەرێمایەتی و ناوخۆی عیراق و کوردستان، گۆڕاوەو چەندین دەرگامان بەڕوودا کراوەتەوەو ڕێڕەوی هەردەرگایەکیان بەرە شوێنی جیاو بۆ مەبەستی جیاوازمان دەبات و کورد خۆی حوکمڕان و باڵادەستی کوردستانە و باری ئابوری کوردستان ئەگەر بەدادپەروەری بەکار بهێرێت، نەک هەرخراپ نییە بەڵکو ئەوەی هەبووە هەیە وڵاتێکی گەورەی دامەزراوەیی چەند ملیونی پێ بەڕیوە دەچی، بەڵام جیاوزییەکە لەوەدایە، ئەمڕۆ بیروباوەڕو ڕۆحیەتی مقاوەمەو ڕاستگۆی و خۆشەویستی نیشتمان لاوازە، ئەمڕۆ لەژێر ناوەی ئازادی و دەربڕینی ڕای جیاواز کەئەوە بۆ خەڵک ڕەوایە، بەڵام بۆسەرکردە و کادرێکی پێشکەوتووی حیزبێک کەخۆی بەڕاستەوخۆ یان ناڕاستەو خۆ بەشداربووە لە ڕووداوەکانی سەردەمی شۆڕشی شاخ یان ئاگادار بووە، هەرچەندە بەشێکی زۆر لە بەڕێزانەی یادەوەریان نووسیوەتەوە وێنایەکی شایستەی شۆڕش و خەبات و ماندوو بوونی تێکۆشەران و هێزی پێشمەرگەیان خستووەتە بەردیدی خوێندەوارانی نەوەکانی ئەم سەردەمەوە، بەڵام بەداخەوە هەندێک لە نووسینەوەی یادەوەرییەکانیاندا باسی ئەوسەردەمانە دەگێڕێڕنەوە بەجۆرێک هەموو باشەکان دەکاتە سەروەری بۆخۆی و خراپەکانیش دەخاتە پاڵ مێژووی یەکێتی و شۆرشەکەوە، بەمەرجێک کەسانی وایان هەیە خۆی خاوەن بڕیار بووە، کەس ناپرسی کاکی برا کە تۆ ئەوەندە بێ دەسەڵات بوویتە، یان بێزار بوویتەو وەک فریشتەیەک خۆت نیشان دەدەیت ئەی بۆچی سەری خۆتهەڵنەگرت و ئەو شۆڕش و کوردستانەت بەجێ نەهێشت ئەی کەس ناپرسی لەوانە سەرزمان بن زمانتان باسوخواسی
شۆڕشەکانی جیهان بوو، ئەی لەخوێندنەوەی سەرچاوە مێژووییەکان بای ئەوە فیر نەبوون کە هەوموو شۆڕشەکانی کۆن و نوێی نەتەوەو گەلانی جیهان بێکەم و کوڕی نەبووەو ڕەنگە ئادای شۆڕشی گەلی کورد لە هەندێک لایەنەوە لەزۆریان باشتر بوو بێت، ئەی کەس لێیان ناپرسی بۆ خوێنی شەهیدان و ڕەنج و ماندو بوونی دیان سەرکردوەو هەزاران تێکۆشەرو پێشمەرگەی کوردستان لە بەرچاوی نەوەکانی ئەم سەردەمە بێبایەخدەکەن، هەموو کەس ئازادەو حەقی خۆیەتی بیرەوەری خۆی بنووسیتەوە، بەڵام ئەندامانی حیزب دەبێ لەناو سەروەرییەکانی حیزب و شۆڕشەکەیدا خۆی بدۆزیتەوە، بەشێکی زۆر لەوانەی ئادەورەیان نووسیوەتەوە کادری دیارو سەرکردەی دیاری ناو یەکێتین و
یەکیتی خۆی بەرپرسەو باجەکەیشی داوە، کەواتە ئەم دیدارە ئەگەر ڕێگاچارەیەیەکی هەیە بۆ بنیاد نانەوەی یەکێتی لەسەر بنەمای ئەو پەیڕەو پرۆگرامەی سەرەتاکانی دامەزراندن و قۆناغەکانی خەباتی شاخ و سەرەتای ڕاپەڕین و چاوێک بەبەرنامەی کاری حیزبی و ئیداری سی ساڵ حوکمڕانی ئەم وڵاتەدا بخشێنێتەوە سوود لە باشەو پەند لەکارە خراپەکان وەرگرێت و نەخشە ڕێگایەکی گونجاو بۆکارەکانی ئێستاو ئایندی خۆی و کوردستان دیاری بکات ، کە بریتییە، عەدالەتی کۆمەڵیاتی و چاکسازی و چارەسەری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و کادرو ئەندامەکانی خۆی و چەسپاندنی یاسا و دور خستنەوەی مافیاو جەردەکانی بۆاری بازرگانی و ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو بۆ کاسبکاران و خەڵکی بازاڕ دوور لەقۆڕخ کاری و بەشبەشێنەو لێپرسراون و خزم و دارودەستەکانیان، ئەوکاتە بێگومان بارودۆخی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەچێتە قۆناغێکەوە، نەک وەک سەرەتاکانی دامەزراندنی بەڵکو دەچێتە ئاستێکی ئەوتۆوە کەمێژووی سەرەتای شۆڕش و قۆناغەکانی شاخ بەئێستاوە گرێدەدەات و دەتوانێ لەسەر ئەو بنەمایە پەیوەندیە ناوخۆییەکانی ڕێکبخاتەوە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتانی هەرێمایەتی و ناوچەکەو جیهان بەشێوەیەکی هاوسەنگ و بەرژەوەندی هاوبەش و بەهێزتر بکات،
بۆیە پێویستە ئەم دیدارە بۆ داڕشتنی نەخشەی نوێکردنەوەی یەکێتی بێ ، لەبەر ئەوەی دۆزی کورد لەقۆناغێکی زۆر هەستیاردایە ناکرێ هەر نووسرای سەرکاغەزو بەخشی کەناڵی ڕاگەیاندنەکان بێ، بەڵکو دەبێ
کاریگەری ئەنجامەکەی بە هەڵسوکەوتی سەرکردەکان و کادیرو ئەندامان و ئادای سیاسی و ئیداری حوکمڕانییەو ڕەنگ بداتەوە،
محمد شێخ عیزالدین / کانی چنار
٢٧ / ٣ / ٢٠٢٢