دیداری یەکێتی وێزگەیەک بۆ گەشەکردن
لە دووای ھەرەسی شۆڕشی ئەیلول کە بێ ھیوایی باڵی کێشابوو بەسەر ھاوڵاتیانی بەشووری کوردستان.کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەدووای ھیوایەکی تازەدا دەگەڕان بۆ دەست پێکردنەوەی خەباتی کوردایەتی،دەرەنجام لەناوەڕاستی ساڵی ١٩٧٥ ئەو ھیوایەی کوردانی باشوور چاوەڕێی بوون لەدایک بوو،شێوازێکی نوێی خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان،بەڕابەرایەتی سەرۆک مام جەلال چەخماخەی شۆڕشی لێدا، لەدایک بوونی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،بوو بە ئومێدێکی گەورەی دووای نائومێدی ھۆکارێک بوو بۆ ھەستانەوەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش،لەو کاتەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان درووست بووە بەچەندین وێزگەی جۆراو جۆردا تێپەڕیووە،بەڵام بەھێزی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھەمیشە لەوەدابووە کە خۆی گوونجاندووە لەگەڵ ھەموو باروودۆخەکانی ژیان ھەمیشە پێشەنگی نوێبوونەوە بووە لەکاری ڕێخراوەیی و حیزبی لەناو سەجەم ھێزە کوردستانیەکان و تەنانەت عێراقیش،
ئێستاش یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھەنگاوێکی گرنگی ناوە بەرەو دیدارێکی گرنگ لەژێر ناو نیشانی
دیداری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،دیارە لەم ھەلوو مەرجەی ئێستای عێراقی پێدا تپەڕ دەبێت ،دیدارێکی لەو شێوازە گرنگی زۆری ھەیە بۆ کاری ڕێخراوەیی حیزبی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،ئێمە لەڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خاوەنی سەرمایەکی گەوەری کادیرانین کە ئەو سەرمایە لە ھێزەکانی کە بوونی نیە،
بەڵام بۆ ئەوەی ئەو سەرمایە گەورەیە بەگەڕخرێتەوە کەبەداخەوە چەن ساڵێکە بە ھەر ھۆکارێک بێت کەمتر گرنکی پێدراوە،پێمان وایە دیداری یەکێتی ئەگەر بەجدی کاری لەسەر بکرێت دەبێتە وێزگەیەکی گرنگی جۆش دانەوەو بەگەڕ خستنەوەی جووڵەو تاقەی ڕێکخسنەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرجەم ئۆرگانەکانی،
بۆیە زۆر گرنگە کاری جدی لەسەر ئەم جۆرە دیدارانە بکرێت لەلایەکی تر دیداری یەکێتی دەبێتە ھۆی زیاتر لێک نزیک بوونەوەو ئاشنابوونی سەرجەم کادیران و ڕێکخسنەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەرانسەری کوردستان،
ئەو ماوەیەی لەسنووری مەڵبەندەکان ئامادەکاریەکانی دیداری یەکێتی بەڕێوە چوون بەدەنگەوەھاتن و دیمەنەکان مایەی خۆشحاڵی زۆرن کە دەری دەخە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خاوەنی جەماوەرو کادیرێکی زۆر لێھاتووە بۆ بەدەنگەوە ھاتنی بەرنامەو کارەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،
ئەوەی مایەی ھەڵوەستە لەسەر کردەنە ئەوەیە پێویستە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڕابەرایەتی سەرۆک بافڵ بەجدی بەدەم ڕاو سەرەنجی سەرەجەم کادیران و خەم خۆرو تێکۆشەرانی یەکێتیەوە بێت،کەلەم دیدارە ڕاو سەرەنجەکانی خۆیان ئاڕاستەی لیژنەکانی ئەم دیدارە کردووە،
دیارە ھەموومان چاومان لەوەیە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەوەی ھەیە زیاتر بەرەو پێش بڕوات چوونکە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان زیاتر لەوەی ھەیە چاویان لەسەر یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە وەک ھێزێکی سەرەکی پێک ھێنەری قەوارەی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ئەم دۆخەی ھەیە لەڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەوە تێپەڕێت،
تێپەڕاندنی ئەم دۆخەش بەبێ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەستمە،
ھیوادرین دیداری یەکێتی بێتە سەرەتای دۆزینەوەی ڕێگە چارەی ئەم دۆخەی ڕووبەڕووی ھەرێم و ھاوڵاتیەکانی بۆتەوە،کۆتایی بەسیاسەتی تاک ڕەوی ھێزێکی سیاسی بێت لەسەر دەستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،
شێخ سەروەر بەرزنجی
کادیری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
کۆمیتەی ڕێکخستنی ماکۆک⁄حاجیاوا