وتار /

دیداری یەکێتی و هەزاران هیوا و چاوەڕوانی

لە لایەن: ئەمەل جەلال
بڵاوکراوەتەوە: 2022-05-19

دیداری یەکێتی و هەزاران هیوا و چاوەڕوانی

ئەمەل جەلال

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنی کە لە هەلومەرجێکی دژوار و ڕۆژانی سەختی خەبات هاتەبوون، تا ئەم ساتەوەختەی ئەمڕۆ کە پێدەنێتە ٤٧ ساڵی تەمەنی، پڕبووە لە هیوا و ئازادی، ئەمەش لە لۆگۆکەی دیارە کە دەستێکی پڕ لە بەرهەمی گوڵ و گەنمە، یەکێتی ئامێزێکی پڕ لە هیوابووە بۆ سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگا و هەموان تیایدا شوێنی خۆیان هەبووە، سیاسەتی یەکێتی لەسەر ئاستی ناوچەکە تەواو جیاواز و کاریگەر بووە.

ئەمڕۆش دیداری یەکێتی هەزار هیوای هەمەجۆر و ئەرێنی لەخۆ دەگرێت، چوونکە تەواوی بەشداربووان دەتوانن دید و بۆچوونی خۆیان بگەیەنن، کار لەسەر خواستی ئێستا و پێویستی قۆناغەکە کراوە بە شێوازێکی کردارەکی، ئەمەش بەتەنها سوود بە تاکە حیزبێک و کەسێک ناگەیەنێت، بەڵکو سوود بەخشە بۆ بەرەوپێش بردنی سەرجەم کایەکان لە حیزب و حکومەت و دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و قەزایی و میدیایی و دامەزراوە مەدەنییەکان لە تەواوی هەرێمی کوردستان.

نەک بە تەنها کادیرانی یەکێتی بەڵکو هەموو لایەنەکانی تر بە ئومێدەوە لەم دیدارە دەڕوانن، چوونکە بەتەنها ئاستەنگ و گرفت و تەنگەشەکان دەستنیشان ناکرێت، بەڵکوو بە زانست و لۆژیک چارەسەرەکانیان دەخرێتە ڕوو.

بە دڵنیاییەوە دەرئەنجامەکان هەمووان شۆک دەکات، چونکە بڕیاری تاک لایەنە و خواستی کەسی لەخۆ ناگرێت، بەڵکوو ڕاسپاردەکان خواستی فراوانن لەسەر ئاستی ئابووری و خزمەتگوزاری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و حکومڕانی و گشت سێکتەرە جیاوازەکان.

وەک چۆن یەکێتی نیشتیمانی هەردەم جیاواز لە ڕوئیا باوەکان بیری کردۆتەوە و کاری کردووە، ئەم دیدارەش شێوازێکی نوێ و کارێکی جیاوازە لە مێژووی حیزبایەتی لەسەر ئاستی کوردستان، هەڵسەنگاندن و پیاداچوونەوە دەکات بە دیدی یەکێتی بۆ سیاسەت کردن و حوکمڕانی و بڕیاردان و ئاوەدانی، سودی کاریگەری دەبێت بۆ پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی کوردستان، هاوپەیمانی لەگەڵ دۆستان بەهێزدەکات، وەک چۆن هەڤاڵ مام جەلال هەردەم بە نەخشە ڕێگایەک ڕێبازی دیموکراسی پەیڕەوکردووە، گەشەی پێدەدرێت و وەک کلیلی ئاڵتوونی بۆ دەربازبوون لە هەر قەیرانێک لێی دەڕوانرێت.

جیاواز لە کۆنگرە حیزبییەکان، ئەم دیدارە بەتەنها ڕای کادیر و ئۆرگانەکانی یەکێتی وەرنەگرتووە، جوانییەکەی لەوەدایە، ڕای دۆستان و شارەزایانی بوارە جیاوازەکان وەرگیراوە، بەبێ پێوەری یەکێتی بوون و دەیەوێت لە دەرەوەی خۆی سەنج و بۆچوونەکان کۆبکاتەوە لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پلانی داهاتوی لەسەر بونیاد بنێت.

ژمارەی سەردان:
© دیداری یەکێتی - 2023 - مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە.
chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram