كه‌ركوك و دیداری یه‌كێتی ...
ئه‌مڕۆ زۆر پێخۆشحاڵم له شاره‌كه‌ی خۆماندا به‌هه‌ڤاڵان و كادیرانی یه‌كێتیه‌كه‌مان شاد ده‌بینه‌وه‌و پێكه‌وه به‌رده‌وامی به كاره‌كانی دیداری یه‌كێتی له شاری یه‌كێتی و كوردستان ده‌ده‌ین.
هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست ...
دیداری یه‌كێتی كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاری لێداوه، دیدارێكه بۆ داڕشتنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچون و سیاسه‌ته‌كانمان، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی دنیابینینی ئه‌م حزبه‌یه كه له‌سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه بیر‌و بازوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی كردۆته هه‌وێنی خه‌بات و ئامانج و سه‌ركه‌وتنه‌كانی. هه‌ر بۆیه له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌ی كوردستان و عێڕاقدا بڕیاری نوێكردنه‌وه‌و بنیادنانه‌وه‌ی دیدی یه‌كێتیه‌كه‌مان به به‌به‌شداری فراوانی ئه‌ندامان و دۆستانی یه‌كێتییه‌كه‌مان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێی كاركردنی حزبیه كه یه‌كێتی هه‌رده‌م تیایدا سه‌رمه‌شق بووه.
به‌شداربوانی دیداری كه‌ركوك ...
وه‌ك ده‌زانن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له بنه‌ڕه‌تدا پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵه رۆشنبیرێكی سیاسی گه‌له‌كه‌مان بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی واقعی پڕ نائومێكی ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌هجیری ئه‌وكاته‌ی كوردستانی دوای ساڵی١٩٧٥، ئه‌وكات سیاسه‌تمه‌داره رۆشبیره‌كانمان، به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال، به دیدێكی نوێ و سه‌رده‌میانه وه‌ڵامی كێشه‌و پرسیاره‌كانی ئه‌وسای كۆمه‌ڵگای كوردستانیان دایه‌وه، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه بوه هۆی به‌رپاكردنی شۆڕش و سه‌ره‌نجام راپه‌ڕین و گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌مان به‌ئازادی ورزگاربون له ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆری به‌عس.
به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبونی نزیكه‌ی نیو سه‌ده له به‌رپاكردنی شۆڕش و هه‌وه‌ها زیاتر له ٣٠ ساڵ به‌سه‌ر به‌رپاكردنی راپه‌ڕین و ١٩ ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنی كه‌ركوك، كۆمه‌ڵگای كوردستان و كه‌ركوك گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه، له ئێستادا قۆناخی یه‌كجار نوێی سیاسی~ كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بووه كه پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی نوێ و پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نوێ هه‌یه. هه‌ر قۆناخێكی سیاسی جیاوازیش پرسیاری نوێ داخوازی جیاواز دێنێته كایه‌وه، بۆیه پێویسته به‌پێی قۆناخه‌كان وه‌ڵامی یه‌كێتییانه بۆ ئه‌رك و هه‌لومه‌رج و پرسیاره نوێكان گه‌ڵاڵه بكه‌ین.
به‌م شێوه‌یه، له گۆشه‌نیگای هه‌ستكردنی قوڵمان به ئه‌ركی نوێی مێژوویی و به‌رده‌وامی یه‌كێتی، به پێویستمان زانی بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی دیدو سیاسه‌ت و وه‌ڵامی نوێی یه‌كێتییانه بۆ پرسه و كێشه نوێكان وئه‌و پرسیارانه‌ی كه رۆژانه روبه‌ڕی كادیرانمان ده‌بنه‌وه، گفتوگۆیه‌كی فراوانی هه‌ڤاڵانه ده‌سپێبكه‌ین كه تیایدا بواره جیاوازه‌كانی كۆڕی تێكۆشان و بونیادنانه‌وه‌ی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵگای ئێستای كوردستان بخه‌ینه به‌رباس و توێژینه‌وه، كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی له دیدارێكی چه‌ند رۆژی‌دا هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی دیدو سیاسه‌ت و پڕۆژه‌كانی یه‌كێتی بۆ گه‌شه‌پێدانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری كۆمه‌ڵگای كوردستان و عێڕاق ده‌ستنیشان بكه‌ین.
دیداری ئه‌مڕۆمان له كه‌ركوكی قودسی كوردستان گرنگییه‌كی تایبه‌ت و زیاتری هه‌یه، جگه له‌وه‌ی كه‌ركوك له‌نێو یاده‌وه‌ری مێژوویی سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێتیدا پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، بۆ رۆژگاری ئه‌مڕۆی خه‌باتی یه‌كێتیانه له كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه دابڕاوه‌كان قورسایی تایبه‌تی خۆیشی هه‌یه. پێویسته له‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كورد له كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه دابڕاوه‌كان، پیاچونه‌وه و پڕۆژه‌و سیاسه‌تی نوێی یه‌كێتیانه دابڕێژینه‌وه، گوێبیستی راوبۆچونی وگه‌نجان و ژنان و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانمان بین، بۆ شێوه‌ی ئیداره‌دان و سیاسه‌تكردنمان له‌م ناوچانه‌و په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كان و ئه‌و كێشانه‌ی كه ئێستا به‌رۆكی كۆمه‌ڵگای كوردی كه‌ركوكی له‌سه‌رجه‌م بواره كارگێڕی و سیاسی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و خزمه‌تگوزارییه‌كان گرتوه، گرنگه یه‌كێتیانه‌و ئازایانه تیشك بخه‌ینه سه‌ر كه‌موكوڕی سیاسه‌ته‌كانمان و هه‌روه‌ها كاربكه‌ین بۆ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی یه‌كێتیانه‌و سه‌رده‌میانه كه له‌لایه‌ك سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌م شاره‌و له نێوان پێكهاته جیاجیاكان بپارێزێ، له لایه‌كی تریش جه‌خت له‌سه‌ر كوردستانیبونی بكاته‌وه و هێڵی گشتی خه‌باتی سیاسیمان له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان دیاری بكات.
به‌گشتی ئه‌م دیداره بانگه‌وازێكی هه‌ڤاڵانه‌و نیشتمانییانه‌یه بۆ تاوتوێ كردن و خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ واقعی ئێستای یه‌كێتی، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گوتاری سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وگه‌شه‌پێدانی دنیابینیه‌كه‌ی، تاكو بتوانین به دیدگایه‌كی نوێوه په‌ره به ئه‌ركی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و خاكی كوردستان بده‌ین.
له‌م چواچێوه‌یه‌دا( دیداری یه‌كێتی) ده‌یه‌وێ چه‌ندین ته‌وه‌ری جێی بایه‌خی ئێستا‌و ئاینده‌ی حزبه‌كه‌مان، پێداویستی و كێشه‌و پێشهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، ئه‌زمونی سیاسی گه‌له‌كه‌مان تاوتوێ بكات، چونكه پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و سه‌رده‌م له ئاستی كوردستان و ده‌ره‌وه‌شدا ئه‌م هه‌وڵ و كۆششه تازه‌یه ده‌خوازێت، یه‌كێتیش وه‌ك هه‌میشه گرنگه سه‌رقافڵه و ده‌سپێشخه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م گۆڕانكارییانه بێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ئێستادا (١٢) لیجنه‌ی تایبه‌ت به ته‌وه‌ر و پرسه سه‌ره‌كییه گرنگه‌كان دروست كراوه‌و له رێی سه‌ردان و دیدار‌و كۆبونه‌وه‌ی فراوانی شار‌و شارۆچكه‌كان راو بۆچونی هه‌ڤاڵان و دۆستانی یه‌كێتی وه‌رده‌گیرێ كۆده‌كرێنه‌وه‌و رێكده‌خرێنه‌وه، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت و پلان بۆ دیداره گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی، تا هه‌ڤاڵانی به‌شدار له‌م دیداره به گیانێكی به‌رپرسانه‌ی ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان به‌شداری جددی و كاریگه‌ر بكه‌ن له چاره‌نوسی ئێستا و ئاینده‌ی یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان.
به‌م شێوه‌یه ئه‌مڕۆ پاش ته‌واو بونی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه لیجنه‌كانی دیدار ده‌ستبه‌كار ده‌بن، ئه‌مڕۆ تا رۆژی ده‌سپێكردنی دیداره گه‌وره‌كه سه‌رجه‌م ئه‌م لیجنانه ده‌توانن به‌رده‌وامی به‌كاره‌كانی خۆیان بده‌ن پڕۆژه‌و بیروراكان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان كۆبكه‌نه‌وه‌و رێك‌بخرێن، تا له كۆتاییدا وه‌ك ١٢ پرۆژه‌ی جیاجیای ئاماده‌كراو له دیداری مانگی ئایاردا گفتوگۆ‌و بڕیاری لێ بدرێت.
له كۆتایدا با هه‌مومان پێكه‌وه ئه‌م دیداره بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ ئاراسته‌كردنی ره‌خنه‌و دیدو پێشنیاره‌كانمان به ئامانجی نوێكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، بیكه‌ینه ئامرازێك بۆ نوێكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی سه‌رده‌میانه‌ی رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، ده‌رفه‌تێكی نوێی چاكسازی و پیاچونه‌وه، چونكه نوێكردنه‌وه‌و به‌هێزبونه‌وه‌ی یه‌كێتی زامنی سه‌ره‌كی پاراستن و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانی ئێمه‌یه له كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه دابڕاوه‌كان، به هاوكاری هه‌ڤاڵان و كادیره دڵسۆزه‌كانمان ده‌توانین ئه‌م كاره پیرۆزه نیشتمانییه جێبه‌جێ بكه‌ین و گۆڕانكاری راسته‌قینه و پێویست له سیاسه‌ت و به‌رنامه‌و شێوه‌ی كاركردنی حزبیمان له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانی تێكۆشانی یه‌كێتی به‌دی بێنین.
د.یوسف گۆران
كه‌ركوك ٢٨\٣\٢٠٢٢