دیدار ، وه‌ك مانیفێستى یه‌كێتى
(ده‌رگایه‌كى بچوك ، بۆ گفتوگۆیه‌كى فراوان )
(پێشه‌كیه‌كى كورت له‌مه‌ڕ دیدارى یه‌كێتى )
(دیدارى یه‌كێتى ) هێشتا ته‌نها بڕیارى لێدراوه‌و لیژنه‌ى بۆ پێكهاتووه و بڕیاره له سه‌ره‌تاى (جۆزه‌ردان ) ى ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كى فراوان و به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى ئه‌ندامانى ببه‌سترێت ، بۆیه نامه‌وێ لێره به‌پێش رووداوه‌كان بكه‌وم و هه‌موو پێشبینى oۆمان له‌مه‌ڕ ئه‌م دیداره بڵێم ، ناشمه‌وێ موسبه‌قه‌ن ئه‌م دیداره بكه‌م به تاكه هیواى دیاریكردنى ستراتیژى كاركردنى یه‌كێتى ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى پێویسته به‌شێوه‌یه‌كى بابه‌تیانه قسه له‌سه‌ر (چیه‌تى و چونیه‌تى و ) پاشان ( ئامانج و هۆكار) ى بكه‌ین و ده‌رگاى گفتوگۆیه‌كى زانسیانه و بابه‌تیانه بكه‌ینه‌وه هه‌تا ده‌گه‌ینه كاتى به‌ڕێوه‌چوونى ، دواتریش (دیدار )ده‌رگایه‌كى گه‌وره‌تر له‌م روه‌وه بكاته‌وه و بتوانین گفتوگۆ ناوخۆییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كى بابه‌تیانه بكه‌ینه به‌شێكى دیار و جیاكه‌ره‌وه‌ى رێكخستن و هه‌ڤاڵانمان . چونكه ئه‌گه‌ر به‌شێكى گه‌وره‌ى ئامانجى ئه‌م ( دیدار)ه بریتى بێت له پێداچوونه‌وه به دیدگاى یه‌كێتى له‌هه‌موو بواره‌كانى ( نه‌ته‌وه‌یی و رێكخستن و ده‌وڵه‌تدارى و كلتور و بژێوى خه‌ڵك و په‌یوه‌ندیه ناوخۆیی و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و .... هتد) به‌به‌شدارى راسته‌وخۆى زۆرینه‌ى هه‌ڤاڵان و ئه‌ندامانى یه‌كێتى ، ئه‌وا رووێكى گه‌شى تر‌ى ده‌بێت دروست كردنى دایه‌لۆگێكى به‌رده‌وامى ناوخۆیی بێت له‌مه‌ڕ هه‌موو پرسه‌كان .
دواى كاتێكى درێژ له ململانێى ناوخۆیی و سیاسه‌ت كردن له‌ناو ژینگه‌یه‌كى ته‌پ و تۆزاوى ، ئه‌مجاره له ژینگه‌یه‌كى پاك و هێمن ، جیاواز له كۆنگره و پلنیۆم و خه‌ونى چوونه پێش و به‌سه‌ركه‌وتنى تاك ، ئه‌مجاره خه‌ونه‌كه خه‌ونێكى به‌كۆمه‌ڵه ، هه‌وڵێكى ته‌واو به‌رپرسیارانه‌یه بۆ باڵاتربوونى یه‌كێتى .
ئه‌گه‌ر یه‌كێتى له‌سه‌رده‌مى دروست بوونى دا وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى هه‌موو خواست و ویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى تاكى كورد بووبێت ، ئه‌وا ده‌بێت وه‌ڵامى جددى و خێراشى هه‌بێت بۆ هه‌موو مه‌سه‌له و رووداوه‌كان ، بۆ هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه‌ى دێنه پێش ، بۆ هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ى كه روو ده‌ده‌ن .
بۆیه ئه‌م نووسینه‌مان كه له (سێ ناونیشان) پێك هاتووه ، پێشه‌كیه‌كى كورته بۆ نووسینێكى تر له‌مه‌ڕ (دیدارى یه‌كێتى ) و یه‌كێتى .
ده‌مانه‌وێ (دیدار ) وه‌ك دیاریكردنى نه‌خشه‌رێگای باس بكه‌ین و ئه‌و بابه‌ته‌ش بكه‌ینه ده‌سكه‌لاى باس كردنى كۆمه‌ڵێك پرسى تایبه‌ت به ستراتیژ و كاركردنى له‌مه‌ودوامان ، چۆن بتوانین به‌دیدگایه‌كى روون و دارێژراو سیاسه‌ت بكه‌ین ؟
یه‌كێتى وه‌ك وه‌ك هێزێكى خاوه‌ن ره‌خنه
له مێژووى نزیكه‌ى نیو سه‌ده‌ى خه‌باتى شۆڕشگێڕى گه‌لى كورد ره‌نگه هیچ هێزێكى سیاسى وه‌كو (یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان )جیاواز نه‌بووبێت ، له پێویستى دروست بوونى له‌رووى شۆڕشگێڕى و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له‌وكات و پێكهاته‌ى سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى (كه هه‌موویان به‌پاشخانێكى فكرى به‌هێزه‌وه هه‌بوون ) و دواتریش چۆنیه‌تى راگه‌یاندنه‌كه‌ى و پاشان : ده‌ست كردنه‌وه به‌خه‌بات و هه‌روه‌ها ئه‌ده‌بیاتى به‌هێز و خاوه‌ن روئیاى ئه‌وكات ، كه‌ش و هه‌وایه‌كى وه‌هاى دروست كرد ، كه گرنگى دان به‌فكر و دیدى نوێ و جورئه‌تى پێداچوونه‌وه به چۆنیه‌تى سیاسه‌ت كردن و ره‌خنه‌ى جدى ببنه بنه‌مایه‌كى به‌هێزى سیاسه‌ت كردن و ئاڕاسته‌كردنى ئه‌و هێزه‌ى كه به‌رده‌وام بوونه شۆڕشگێڕى و سیاسیه‌كه‌ى چه‌ند گرنگ بووه ، بوونیشى وه‌كو هێزێكى خاوه‌ن فكر و ئایدۆلۆژیا و ره‌خنه قبوڵكه‌ر گرنگیه‌كه‌ى له‌وه كه‌متر نه‌بووه ، له مارشى ئه‌م هێزه یه‌كێك له‌دێڕه‌كانى ئاوا ده‌ڵێ (چه‌ك قه‌ڵه‌م دوانه‌ى خه‌باتى هاوژینم ، له‌چاویاندا رێى ئازادیم ئه‌بینم )
ئه‌مه له‌پاڵ چه‌ك وه‌ك ( هێزى خه‌باتى چه‌كدارى ) بڕواى قوڵى یه‌كێتیه به قه‌ڵه‌م ، ئه‌م بڕوایه‌ش به‌رده‌وام په‌خش بووه به‌سه‌ر ژینگه‌ى سیاسه‌ت كردنى یه‌كێتى به‌درێژایی مێژووه‌كه‌ى .
بۆیه مێژووى ئه‌ده‌بیات و فكر و نووسین و ره‌خنه له‌پاڵ خه‌باتى چه‌كدارى ، له‌لاپه‌ڕه هه‌ره دیاره‌كانى مێژووى یه‌كێتیه .
به‌شدارى و به‌رپرسیاریه‌تى به‌كۆمه‌ڵ
بڕیاره سه‌ره‌تاى پێنجى ئه‌مساڵ (دیدارى یه‌كێتى ) وه‌كو (دیدارى دیاریكردنى دیدگاى یه‌كێتى )له‌هه‌موو ئاسته‌كان ده‌ست پێ بكات .
پێش ئه‌وه‌ى قسه له‌سه‌ر چیه‌تى و چۆنیه‌تى ئه‌م دیداره بكه‌م ، ده‌مه‌وێ قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین بۆچى ئه‌م دیداره ده‌كه‌ین ؟
چى واى كرد ئه‌م دیداره به‌م شێوه‌یه بێت ؟
(دیدارى یه‌كێتى ) و ئه‌و شێوه‌ى بڕیاره پێى به‌ڕێوه بچێت (له به‌شدارى به‌ر فراوانى كادیر و ئه‌ندامانى ) پاشخانێكى گرنگى هه‌یه له‌مێژووى ئه‌م هێزه ، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروست بوونى ئه‌م هێزه‌وه تاكو ئێستا ، به‌شدارى كاریگه‌رى ئه‌ندامانى له‌هه‌موو ئاسته‌كان سیمایه‌كى دیارى بووه و یه‌كێكه له‌خاڵه جه‌وهه‌رى و جیاكه‌ره‌وه‌كانى له‌هێزه‌كانى تر ، به‌شێكیشه له‌و ئه‌خلاقه سیاسیه‌ى كه یه‌كێتى له‌هه‌موو قۆناغه‌كانى كارى سیاسی خۆى شانازى پێوه ده‌كات ، چونكه ئه‌مه واى كردووه به‌رده‌وام به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان دابه‌ش بن و هه‌مووانیش وه‌كو یه‌كتر قسه‌یان هه‌بێت له ئاراسته‌كردنى ئه‌م هێزه ، به‌رده‌وام هه‌ستێكیشى دروست كردووه كه هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌م حیزبه خۆیان به‌خاوه‌نى بزانن .
كاتێ یه‌كێتى وه‌كو پێویستیه‌كى شۆڕشگێڕى و سیاسى ئه‌وكاتى باشوورى كوردستان دامه‌زرا ، رێبه‌ره‌كه‌ى نامیلكه‌یه‌كى نووسى (یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بۆچى؟)
ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ ئه‌وكات وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارى هۆكاره‌كانى دروست بوونى بێت ، له‌هه‌مان كات : دیاریكردنى دیدگا و ستراتیژى ئه‌م هێزه بوو له‌هه‌موو پرسه‌كان و داڕشتنى ستراتیژى كاركردنى بوو ،
دواتریش كاریگه‌رى راسته‌وخۆ ى ئه‌ندامانى ئه‌م هێزه ، ده‌بێته مۆركێكى سیاسى و دواى نزیكه‌ى له نیو سه‌ده له‌ته‌مه‌نى ، هێشتا ئه‌م كلتوره به‌گه‌شى ماوه‌ته‌وه .
بۆیه دیدارى یه‌كێتى و به‌شدارى به‌فراوانى ئه‌ندامان ، درێژبوه‌وه‌ى ئه‌م كلتوره به‌كۆمه‌ڵ كاركردنه‌یه و پێشم وایه به‌ده‌ر له هه‌موو لێكه‌وته ئیجابیه‌كانى ئه‌م دیداره كه هه‌موومان لێى چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ، چونیه‌تى ده‌ستپێكه‌كه‌ى بۆ هه‌مومان ده‌كرێ مایه‌ى دڵخۆشى بێت .