وتار /

دیداری یەکێتی و یەکسانی جێندەری

لە لایەن: ئاشتی عەبدوڵا
بڵاوکراوەتەوە: 2022-03-18

دیداری یەکێتی و یەکسانی جێندەری

حزبی سیاسی رێکەوتنێکی فکریە لە نێوان سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی، كە بە خواستی خۆیان لەنێو حزبێكی سیاسیدا خۆیان رێكخستووە و لە دەوری بەرنامەیەکی سیاسی و ئاڕاستەیەکی فكری و نیشتمانیدا كۆبوونەتەوە، بۆ ئەوەی رۆڵیان هەبێت و کاریگەری دروست بکەن لەسەر ژیانی کۆمەڵگە بەگشتی و رێكخستنی كۆمەڵگە و دەسەڵاتیش بەتایبەتی.
:یەکسانی جێندەری لەنێو حزبدا
کاتێک دەڵێن هاوڵاتی، رەگەز جیانەکراوەتەوە، واتە نە لەسەر بنەمای ژن بوون و نە لەسەر بنەمای پیاوبوون جیاکراوەتەوە و دیاری کراوە. دەبێت مەیلی ئەو پرسیارە تۆختربکەینەوە، ئەم دامەزراوەیەی پێی دەوترێت حزب تەنها ئیرادەی پیاوە هاتووەتە ئاراوە یان ئیرادەی ژن و پیاوە پێکەوە وەک ئیرادەی بەشێک لە هاوڵاتیان، کە لەنێو حزبێکدا خۆیان رێکخستووە بڕیار لەچارەنووس و سیاسەتی حزب دەدەن؟
بێگومان بۆ وەڵامەکەی تێفکرینی ناوێت و روون و ئاشکرایە، کە ئیرادە و خواستی ژن و پیاوە پێکەوە لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی سیاسی حزبیان دروست کردووە.
کەواتە پرسیارە جدییەکە لێرەوە دروست دەبێت، بۆچی ئەو جیاوازییە جێندەرییە زەقە هەتا ئیستا رەنگدانەوەی هەیە لەنێو سیاسەتی حزبدا؟
بەتایبەت بۆ حزبێکی سۆسیال دیموکراتی وەک یەکێتی نیشتمانی کوردستان؟ ئایا لەدوای دیداری یەکێتی دەتوانین ئەم جیاوازییە جێندەرییە کاڵ بکەینەوە و یەکێتی وەک حزبێکی سیاسی مۆدێرن، لەسەر ئەساسی بەرنامە فکرییەکانی، سیاسەتی یەکسانی جێندەری ببێتە یەکێک لە ئەولەیاتەکانی مۆدێلی سیاسەتکردنی و ستراتیژ و سیاسەتی بە جۆرێک بنیات بنێتەوە کە لەگەڵ هێڵە گشتی و سەرەکییەکانی بنەمای دروستبوونی حزب و روئیاکانی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال دا یەکبگرێتەوە؟ لەلایەکیتر یەکسانی جێندەری ببێتە یەکێک لە گۆڕانکارییەکان کە لەدوای دیداری یەکێتی رەنگدانەوەی هەبێت و هەموو هەوڵە تاکەکەسییەکانی قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی لەبارەی یەکسانی و دادپەروەری جێندەری، زیاد بکرێت بۆ سیاسەتی داهاتووی حزب؟
ناتوانم لێرەدا ئەم وەڵامە بەرەهایی بدەمەوە، بەڵام دەتوانم بڵێم با چاوەڕێبین، لەئێستادا کاری جدی لەسەر ئەم مەسەلەیە دەکرێت لەنێو دیدارەکەدا و هەموو ئەو بۆچوون و روئیایانە لەم بارەیەوە کۆدەکرێنەوە و کاری لەسەردەکرێت،
دەرفەتێکی باش هاتووەتە پێش بۆ ئەوەی یەکێتی پرسی ژن و یەکسانی جێندەری بەسیاسەتێکی نوێ ریفۆرم بکاتەوە.
بەهیوای دیدارتان لەدیداری یەکێتیدا.
ئاشتی عەبدوڵا

ژمارەی سەردان:
© دیداری یەکێتی - 2023 - مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە.
chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram