وتار /

پەیامی پشتیوانی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربارەی دیداری یەکێتی

لە لایەن: بافڵ جەلال تاڵەبانی
بڵاوکراوەتەوە: 2022-02-24

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حیزبێكی رەسەن، خاوەن ئامانج و نوێگەرە. خەبات بۆ مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان دەكات و كار بۆ بنەما سەرەكییەكانی مافی مرۆڤ، ئاشتی، دیموكراسی و مافی چارەی خۆنووسین دەكات.

‎لەم وێستگەی گۆڕانكارییە ریشەییەدا كە گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال، چاكسازی دەكەینە بنەمای نوێبوونەوە و یەكێتی ناو یەكێتی پتەوتر دەكەین. ئۆرگانەكانمان كاریگەر و چالاكتر دەكەین تاوەكو ماندوونەناسانە ئەركەكان ڕابپەڕێنن و دڵسۆزانەتر كار بكەن.
‎ ستراتیژێكی دوورمەودای سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی و رێكخراوەیی كە خزمەت بە ژینگەی سیاسی و حكومڕانی لە عێراق بكات دەكەینە هەوێنی كاركردنمان.

‎گەنجە خوێنگەرم و ژنە چالاكەكانمان هێزی لەبن نەهاتووی ئەم حیزبە نوێگەرە دەبن و پێشڕەویی ئەم خەباتە پیرۆزە دەكەن.
‎پێشمەرگەی دێرین، زیندانیانی سیاسی، كەمئەندامانی سەنگەر و تێكۆشەران سەرمایەیەكی گەورەی یەكێتیین و ئەزموونەكانیان دەكەینە سەرمەشقی كاركردنمان.

‎سەربەرزی و سەرفرازیی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئامانجی مێژوویی و هەمیشەیی ئەم حیزبە تێكۆشەرەیە، بۆ ئەمەش هیچ هێزێك نامانوەستێنێت.

 

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
هاوسەرۆکی یەکێتی

ژمارەی سەردان:
© دیداری یەکێتی - 2024 - مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە.
chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram