چوارشه‌ممه دووهه‌مین دیداری گشتی یه‌كێتی ده‌ستپێده‌كات
رۆژی چوارشه‌ممه 23-4-2025 دووه‌هه‌مین دیداری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رپه‌رشتیاری دیدار له‌سلێمانی به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت.
دیداری گشتی دوای ئەنجامدانی نۆ كۆنفرانسی ده‌ڤه‌ره جیاجیاكان دێت
لیژنه‌ی باڵای دیداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا كه رۆژی 20-4-2025 به‌سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری گشتی دیداری یەکێتی، تاوتوێی دوا ئاماده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به دیداری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا، راپۆرتی ئاماده‌كاری خوێندرایه‌وه‌و سكرتاریه‌تی دیدار راسپێردرا كاریان له‌سه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی دیداری گه‌وره ره‌نگده‌ره‌وه‌ی ویست و روانگه‌ی هه‌زاران تێكۆشه‌ری یه‌كێتی بێت كه له نۆ كۆنفرانسی ده‌ڤه‌ره جیاجیاكاندا خستویانه‌ته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی په‌سندكراوی كۆنگره‌ی پێنجه‌م، دیداری یه‌كێتی چالاكییه‌كی ره‌سمی ده‌ورییه‌و به‌شێكه له وێستگه‌كانی خه‌باتی فراوانی هه‌ڤاڵانه، كه یه‌كه‌مین دیداری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له 28ی5ی2022 له سلێمانی به‌ئاماده‌بونی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستیپێكردو چه‌ند رۆژێكی خایاند، له رۆژی 31ی5ی2022 كۆتایی هات، كه پێشتر له 12ی3ی2022 كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای دیدار له پارێزگا و شاره‌كانی هه‌رێم به‌ستراو تێیدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دیدار به‌ڕ‌ێوه‌چوو، هه‌روه‌ها له رۆژی 15ی2ی2025 ده‌ستیكردوه به به‌ستنی كۆنفرانس بۆ ئه‌نجامدانی دووه‌مین دیداری خۆی، كه به‌دروشمی”به‌دیدگایه‌كی نوێ؛ به‌هێزی و به‌ره‌وپێشچوون و خزمه‌تگوزاری” ده‌ستیبه‌كاره‌كانی كردوه.
“دیداری دووەم بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
هاوكات د.یوسف گۆران سكرتێری لیژنه‌ی باڵای دووه‌مین دیداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاندوه: “دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانی كۆنفڕ‌انسه ناوچه‌یه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی ڕ‌او بۆچوونی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی له نێو گفتوگۆیه‌كی ورد و ده‌یان سه‌عات كاركردن له نۆ كۆنفڕ‌اس له ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان واده‌ی ئه‌نجامدانی دیداری یه‌كێتی دیاریكرا كه رۆژی 23-4-2025”.
“لیژنه‌ی باڵای دیدار به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی بڕ‌یاریدا دیداری دووه‌می یه‌كێتی وه‌ك گه‌وره‌ترین ڕ‌ووداوی حزبی و سیاسی له‌كوردستان و عێراق به ئاماده‌بوونی میوانێكی زۆر و كه‌سایه‌تی كوردستانی و عیراقی له‌شاری سلێمانی كاره‌كانی خۆی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانی ئه‌نجام بدات”، د. یوسف وای وت.
له‌ماوه‌ی رابردوودا 9 كۆنفرانس بۆ ئاماده‌كاری دووه‌مین دیدار له شاره‌كانی موسڵ و دهۆك و هه‌ولێر و كۆیه و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و كه‌ركوك و راپه‌ڕ‌ین ئه‌نجامدرا كه به گوێره‌ی په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی په‌سه‌ندكراوی كۆنگره‌ی پێنجه‌م، دیداری یه‌كێتی چالاكییه‌كی ره‌سمیی ده‌ورییه و به‌شێكه له وێستگه‌كانی خه‌باتی فراوانی هه‌ڤاڵانه.
دیدار نه‌ریتێكی نوێی خه‌باتی سیاسیيە
فەهمی بورهان ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای دووهه‌مین دیداری یه‌كێتی بۆ وێبسایتی ره‌سمی دیداری رایگه‌یاند: “هاوشێوه‌ی حزبه ئه‌وروپییه‌كان، دیدار بووه‌ته نه‌ریتێكی نوێی خه‌باتی سیاسی یه‌كێتی و بنه‌مایه‌ك بۆ هاوبه‌شیپێكردنی كادر‌و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی له‌بڕ‌یاردانداو له‌كۆنفرانسه‌كانی دیداریشدا زیاتر له 12 هه‌زار كادر به‌شداریان كردووه”.
“دیداری یه‌كێتی ته‌نها كه‌رنه‌ڤاڵێكی روكه‌ش نییه، به‌ڵكو بڕ‌یاری تێدا ده‌درێت، واتا كادران به‌شدارده‌بن له‌بڕ‌یاری سیاسی حزبه‌كه‌یان و هه‌موو ئه‌و سێكته‌رانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به ژیانی سیاسی یه‌كێتییه‌وه، وه‌ك روئیای یه‌كێتی بۆ حوكمڕ‌انی له هه‌رێم و عیراق و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و پێگه‌ی ژنان و گه‌نجان و چه‌ندین پرسی گرنگی دیكه كه كێشه‌كان خراونه‌ته‌ڕ‌و و چاره‌سه‌ریشیان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه دیدار به‌پێی په‌یڕ‌ه‌و ساڵانه ئه‌نجامده‌ده‌ین، چونكه له‌په‌یڕ‌ه‌وی حزبدا دیدار چه‌سپێندراوه” .